ڕاگەێندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی لوتکەی جەدە / ستایشی هەوڵەکانی عێراق کرا

(0) / / ئاسیا / کۆبوونەوەی لوتکەی جەدە


Jul 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

وڵاتانی بەشدار لە کۆبوونەوەی لوتکەی جەدە (ئەمریکا، وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداوی فارس، میسر، ئەردەن و عێراق) ڕاگەێندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە کە 21 خاڵ لە خۆ دەگرێت. لە درێژەدا ئاماژە بە هەندێک لەو خاڵانە دەدرێت.

وڵاتانی بەشدار جەختیان لە سەر گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و پەرەپێدانی هاوکارییە هاوبەشەکان و ڕوبەڕوبونەوەی کێشە و گرفتەکان و ڕێزگرتن لە دەسەڵات و سەروەری یەکتر کردەوە.

ئەوان پێشوازییان لە پێکەوەبەستنی تۆڕی کارەبای عێراق بە وڵاتانی ناوچەکە کردەوە.

وڵاتانی بەشدار لە کۆبوونەوەی جەدە داوایان لە ئێران کردووە هاوکاریی لە گەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی هەبێت.

ئەوان پاڵپشتی خۆیان بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەکی سیاسی بۆ قەیرانی سوریا کردەوە و پاڵپشتی خۆیانیش بۆ سەروەری و ئاسایش و سەقامگیریی لوبنان ڕاگەیاند.

وڵاتانی بەشدار لە لوتکەی جەدە هەروەها جەختیان کردەوە کە لە لوبنان دەبێت چەک تەنیا لە کۆنتڕۆڵی حکومەتدا بێت.

هەروەها ستایشی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق کرا لە پێناو لێک نزیککردنەوەی وڵاتانی ناوچەکە و گەڕانەوەی متمانەی نێوانیان.

ئەوان ڕایانگەیاند کە دەبێت قەیرانی ئۆکرانیا بە ڕێگاچارەی دیپلۆماسی چارەسەر بکرێت./.