پەرلەمانی عێراق چ بڕیارێک لە دژی تورکیا دەدات؟

(0) / / ئاسیا / مەلا کەریم شکور


Jul 22, 2022

قەبارەی فۆنت:

جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە پەرلەمان ناتوانێت بڕیار لە سەر دەرکردنی هێزەکانی تورکیا لەم وڵاتە بدات لە بەر ئەوەی کە پێشتر ڕێکەوتنی سەربازی لە نێوان هەر دوو وڵاتدا واژۆ کراوە.

مەلا کەریم شکور وتی کە پێشتر ڕێکەوتنێک لە نێوان عێراق و تورکیا واژۆ کراوە کە ئەگەر مەترسی لە سەر خاکی تورکیا هەبێت بە چەند کیلۆمەترێک دەتوانێت بێتە ناو خاکی عێراقەوە، ئەگەر باس لە دەرکردنی هێزەکانی تورکیا بکرێت دەبێت سەرەتا ئەو ڕێکەوتنە هەموار بکرێتەوە.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق وتی کە چاوەڕوان دەکرێت لە دانیشتنی شەممەی پەرلەمانی عێراق بڕیار لە سەر ڕاگرتنی مامەڵە بازرگانی و ئابورییەکان لە گەڵ تورکیا بدرێت./.