سەدر پێشنیارێکی سەیر دەداتە لایەنە سیاسییەکانی عێراق

(0) / / ئاسیا / سەرۆکی ڕەوتی سەدر


Aug 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی ڕەوتی سەدر کە بەردەوام لایەنگرانی پرۆسەی سیاسی عێراقیان بە ئاژاوەگێڕیی خۆیان ئیفلیج کردووە، پێش مەرجی زۆر سەیری بۆ کۆتایی هێنان بەم قەیرانە خستووەتەڕوو.

میدیاکانی عێراق بە گێڕانەوە لە هەژماری وەزیرەکەی سەدر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایانگەیاند کە سەرۆکی ڕەوتی سەدر پێش مەرجی نوێی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی ئەم وڵاتە خستووەتەڕوو.

وەزیرەکەی سەدر ڕایگەیاندووە کە ئێمە پرسی زۆر گرنگتر لە هەڵوەشانەوەی پەرلەمان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەمان هەیە، ئەمەش بەشدارینەکردن و پەراوێزخستنی سەرجەم ئەو حزب و کەسانەیە کە لە کاتی داگیرکاریی ئەمریکا لە ساڵی 2003 تا ئەمڕۆ لە عێراقدا چالاک بوون، لە سەرکردەکانەوە تا وەزیران و فەرمانبەران و بەرپرسانی سەر بە حزبەکان کە ڕەوتی سەدریش بەدەر لەمە نییە.

لە درێژەدا هاتووە کە من بە دەنگی بەرز دەڵێم لە جێی ئەو هەموو دەستپێشخەرییە، ئێمە ئامادەین لە ماوەی 72 کاتژمێردا ڕێکەوتنێک لە پێناو جێبەجێکردنی ئەم پێش مەرجەدا واژۆ بکەین.

وەزیرەکەی سەدر لە کۆتاییدا ڕایگەیاندووە کە چیدی نەڵێن ئەم کارە لە پاش هەڵبژاردنەکانی بەردەم مسۆگەر دەبێت و نابێت بە شێوازی خوێناوی بە ئەنجام بگات، ئەگەر ئەمە مسۆگەر نەبێت، چیدی دەرفەتێک بۆ چاکسازی بوونی نییە، هەر بۆیە پێویست بە دەستێوەردانی من لە داهاتوودا نە لە ڕێگای تویت و لە ڕێگای دیکەوە نابێت./.