وڵاتێک بۆ ڕوبەڕوبونەوەی وشکەساڵی یەک ملیۆن دۆلاری داوەتە عێراق

(0) / / ئاسیا / کۆریای باشور


Sep 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

کۆریای باشور لە ڕێگای بەرنامەی جیهانی خۆراکەوە یەک ملیۆن دۆلاری داوەتە عێراق بۆ ئەو ناوچانەی کە کاریگەرییان لە وشکەساڵییەوە بەرکەوتووە.

بەرنامەی جیهانیی خۆراک پێشوازیی لەم هەنگاوەی کۆریای باشور کردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەم هاوکارییە بۆ ناوچەکانی باشوری عێراق گرنگ دەبێت.

وەزارەتی کشتووکاڵی عێراق ڕایگەیاندووە کە وشکەساڵی و کەمبوونی ئاو بووەتە هۆکاری کۆچکردنی ژمارەیەکی زۆر لە گوندنشینەکانی باشوری عێراق بەرەو شارەکان لە 5 ساڵی ڕابردوو و ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش پیشان دەدات کە ساڵانە زیاتر لە 250 کیلۆمەتری چوارگۆشە لە  زەوییەکانی باشوری عێراق دەکەونە بەر کاریگەرییەکانی وشکەساڵی.

باڵیۆزی کۆریای باشور لە عێراق پابەندبوونی وڵاتەکەیی بۆ هاوکاریکردنی عێراق بە تایبەت لە ڕووی دابینکردنی ژێرخانەکانی باشوری ئەم وڵاتەوە ڕاگەیاندووە./.