لەم هەڵبژاردنەدا کەمترین بوارماوەتەوە بۆ ساختەکاری و گەندەڵی، بەمەش زیانی گەورە بەر پارتی دەکەوێت

(0) / / چاوپێكەوتن / ڕوانگە هەڵبژاردن یەکێتی پارتی گەندەڵی ئاراز غەفوور ساڵح


Aug 21, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - بەربژێرێکی یەکێتی لە بازنەی هەولێر، لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە، ڕایدەگەیەنێت:" پارتی دیموکراتی کوردستان، زۆر دەترسێت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن و دیارە هۆکاری ئەو ترسەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لەم هەڵبژاردنەدا کەمترین بوارماوەتەوە بۆ ساختەکاری و بەمەش زیانی گەورە بەر پارتی دەکەوێت.

ئاراس سەید غەفور ساڵەح، بەربژێری یەکێتی لە بازنەی هەولێر ڕایگەیاند:" ئەم هەڵبژاردنەی ئەمجارە زۆر جیاوەزە لە هەڵبژاردنی شەس ساڵ پێش ئێستا، چونکە ئەمجارە کۆمیسۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، سەرپەرشتی پرۆسەی هەڵبژاردن دەکات و هەروەها لیستی ناوی دەنگدەرانیش تاڕادەیەک پاککراوەتەوە لە ناوی دووبارە لەگەڵ ئەوەشدا کەمترین بوارماوەتەوە بۆ ساختەکاری و بەمەش زیانی گەورە بەر پارتی دەکەوێت.

وتیشی:" یەکێکی دیکە لەو هۆکارانەی کەوادەکات پارتی ترسی هەبێت لە هەڵبژاردن ئەوەیە یەکێتی، گۆڕانکاری گەورەی کردووە لە خۆیدا و ئیدی ئەو یەکیەتییەی ئێستا یەکێتییەکەی شەش ساڵ پێش ئێستا نییە، ئێستا یەکێتی بەیەک گوتار و یەک بەرنامە و یەک سیاسەت و یەک ستراتیژیەت کاردەکات لەگەڵ ئەوەشدا پارتی ئیدی دەزانێت سەردەمی کوێخایەتی بەسەرچووە و ئیدی دەستی ناگاتەوە بەو ڕێژە کورسیەی کە جاران لەناو پەڕلەمان هەیبوو.

بەربژێرەکەی یەکێتی لە بازنەی هەولێر، ئاماژەی بەوەشکرد:" لەماوەکانی ڕاردودا یەکێتی چەندین جار لە هەڵبژاردنەکاندا شکستی هێناوە، بەڵام بەسنگی فراوانەوە ئەو شکستانەی قبوڵکردووە و دواتر توانیویەتی هەستێتەوە، بۆیە بۆلەمەودوا پارتیش دەبێت ڕابێت لەگەڵ شکست و کەوتندا و دەبێت بگەڕێتەوە بۆڕای خەڵک و سورنەبێت لەسەر کوێخایەتی.

ئاراس سەیدغەفور ساڵەح، بەربژێری یەکێتی لە بازنەی هەولێر، ئاشکرایکرد:" پارتی لەپرسی سەرۆک کۆمار و موسڵ و کەرکوکیش دژایەتی یەکێتیان دەکرد، بەڵام لەهەمویاندا شکستیان هێنا، بۆیە سیاسەت و کاری ئێستای یەکێتی جیاوازە لەڕابردوو، ئیدی ناهێڵین وەک ڕابردوو خەڵک بێهیواببێت وەک چۆن پارتی بەردەوام کارلەسەر بێهیوابونی خەڵک دەکات و ئیدی لەمەودا دەبینین کەچۆن هەژمونی یەکێتی لەبەغداوە بەرەو موسڵ و لەوێشەوە بەرەو کەرکوک و  لە کەرکوکیشە بەرەو هەولێر دەچین، ئیدی بەڵێن بە خەڵکی هەولێر دەدەین ناهێڵین لەزستاندا لافاو بیانبات و لە هاوینیشدا لە تینوێتیدا بخنکێن.

ئاراس سەید غەفور ساڵەح، بەربژێری یەکێتی لە بازنەی هەولێر، باسی لەوەشکرد:"بەڵێن بە خەڵکی کوردستان دەدەین بێهیوانەبن لە گۆڕانکاری و لەم هەڵبژاردنەدا متمانەیان بە یەکێتی هەبێت کە  ڕێڕەوی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان، ڕاستدەکەینەوە و جیکاری و قۆرخکاری و تاکڕەوی کۆتای پێدەهێنین.