مرۆڤایەتی ئەگەر  شوێنی ڕێگە و ڕێبازی پێغەمبەر د.خ، بکەون ئەوا هەمووان بە ئاسودەی دەژین

(0) / / چاوپێكەوتن / ڕوانگە مەولوود مەلا ئیدریس ژاڵەیی


Sep 15, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - لە یادی مەولودی پێغمبەر د.خ، مامۆستا مەلا ئیدریس ژاڵەی، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی گەورەی کەلار، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" لەم ڕۆژە پیرۆزەدا ئێمە وەکو مامۆستایانی ئاینی پەیاممان ئەوەیە کەوا ئەمڕۆژە بکەینە ڕۆژی بەخۆداچنەوە لە خۆشەویستیمانا بۆ پێغەمبەر د.خ، بەخۆدا چونەوە لەوەی کە ئێمە تاچەند شوێنی ڕێگە و ڕێبازی ئەو کەوتووین.

وتیشی:" خودا هانمان دەدات بەوەی کە ئەگەر ئەومان خۆشدەوێت ئەوا دەبێت، شوێن ڕێگە و ڕێبازەکەی پێغەمبەریش د.خ، بکەوین، بۆیە پێویستە هەموو چرکە و سەعاتێک ئەو پێشەوا مەزنەمان لە یادبێت و یادی بکەینەوە، بەتایبەت پێویست دەکات ئەم یادە بکەین بە دەرفەتێک بۆ بەخۆداچونەوە بۆ ڕادەی خۆشەویستی و سەلماندنی ئەو خۆشەویستییەمان بۆ پێغەمبەر د.خ.

مامۆستا مەلا ئیدریس ژاڵەی، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی گەورەی کەلار،ئاماژەی بەوەشکرد:" پەیامی پێغەمبەر د.خ، هەوێنی خێر و بەرەکەت و بەختەوەری دونیا و قیامەتە و مرۆڤایەتی ئەگەر بێت و شوێنی ڕێگە و ڕێبازی پێغەمبەر د.خ، بکەون ئەوا هەمووان بە ئاسودەی دەژین، چونکە ئەو کۆتایی بەشەڕ و ئاژاوە هێنا و موژدەی بەهەشتی بەوکەسانەدا کە سوڵح لەنێوان خەڵکیدا دەکەن و ئاشتی هەڵدەبژێرن