عێراق شوێنی هەناردەی تیرۆریزم لە ناوچەکە ئاشکرا دەکات

(0) / / ئاسیا / قاسم ئەعرەجی کەمپی هۆل


Oct 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند کە کەمپی هۆل لە سوریا بووەتە شوێنی هەناردەی تیرۆریزم لە ناوچەکە.

قاسم ئەعرەجی لە میانەی کۆبوونەوەی لە گەڵ باڵیۆزی ئەڵمانیا لە بەغدا وتی کە عێراق درێژە بە هەوڵەکانی بۆ کۆتایی هێنان بە دۆسیەی کەمپی هۆل دەدات و لەم پێناوەدا لە گەڵ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و دامەزراوە نێودوڵەتییەکانی دیکە و ڕێکخراوە مرۆڤدۆستانەکان هاوکاری دەکات.

ئەعرەجی وتی کە عێراق هانی وڵاتانی جیهان دەدات هاووڵاتیانی خۆیان لە کەمپی هۆل ببەنە دەرەوە لە بەر ئەوەی کە ئەم کەمپە بووەتە شوێنی پەرەپێدانی بیری توندڕۆیی و هەناردەی تیرۆریزم./.