کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی دەسەڵاتی زیاتر بە بافڵ تاڵەبانی دەدات

(0) / / كوردستان / ستران عەبدوڵڵا


Sep 22, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە لە کۆنگرەی پێنجەمی ئەم حیزبەدا دەسەڵاتی زیاتر بە بافڵ تاڵەبانی وەک سەرۆکی یەکێتی دەدرێت.
ستران عەبدوڵڵا ڕایگەیاندووە کە کۆنفرانسی مەڵبەند و مەکتەبەکانی یەکێتی زۆر بە دیمۆکراسییانە بەڕێوەچووە و ئەمەش بەشێکە لە سەرکەوتنی کۆنگرەی یەکێتی و لە پێنجەمین کۆنگرەدا کە 27 ی ئەم مانگە بەڕێوە دەچێت دەسەڵاتی زیاتر بە بافڵ تاڵەبانی دەدرێت.
ڕاشیگەیاندووە کە لەم کۆنگرەی یەکێتییەدا جەخت لە سەر کۆدەنگی لە بڕیاردان لە سەر کۆی پرسە گرنگەکان دەکرێتەوە.
ستران عەبدوڵڵا ڕایگەیاندووە کە لەم کۆنگرەیەدا گرنگی بە ژنان و گەنجان لە ناو ئۆرگانەکانی یەکێتیدا دەدرێت.