یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان: حکومەتی هەرێم دەبێت کێشەی مووچە چارەسەر بکات

(0) / / كوردستان / عێراق کوردستان


Oct 14, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کۆبووە و لەو کۆبوونەوەدا باس لە پرسی دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کرا.
لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان جەخت لە سەر چارەسەرکردنی کێشەی مووچە کرایەوە لە لایەن هەر دوو حکومەتی هەرێم و عێراقەوە و ڕایگەیاندووە کە دەبێت هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق، مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش لە کاتی خۆیدا دابەش بکرێت و تێکەڵ بە کێشە سیاسییەکان نەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە پارتی دیمۆکراتی کوردستان دژی ئەوەیە حکومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەش بکات.