مەسرور بارزانی: کێشەکانمان لە گەڵ بەغدا چارەسەر دەکەین

(0) / / كوردستان / مسرور بارزاني


Dec 08, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی لە هەوڵداین کێشەکانمان لە گەڵ بەغدا چارەسەر بکەین.
مەسرور بارزانی وتی کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا چەندین کۆبوونەوەمان هەبووە و چەندین جاریش خۆم لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق قسەم کردووە.
ناوبراو وتی: لە هەوڵداین بۆ دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ چارەسەری هەندێک لە کێشەکان بە تایبەت بۆ کێشەی بودجە کە خەڵک چەندین مانگە بەو هۆیەوە تووشی کێشە بوون و هیوادارم ئەم کێشەیە ساڵی داهاتوو چارەسەر ببێت.