تۆمەتبارانی داعش لە دادگاکانی هەرێم دادگایی دەکرێن

(0) / / كوردستان / دیندار زێباری


Apr 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە هەوڵ دەدرێت بۆ یەکەم جار تاوانبارانی داعش لە دادگایەکی سەربەخۆ لە هەرێم دادگایی بکرێن.

دیندار زێباری ڕایگەیاندووە کە هەرێمی کوردستان هەوڵ دەدات لە ڕێگای پشتیوانی نێودەوڵەتی تاوانبارانی داعش لە سەر سێ تاوانی سەرەکی، شەڕ، دژی مرۆڤایەتی و کۆمەڵکوژی بۆ یەکەم جار لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی و لە دادگاکانی هەرێم دادگایی بکرێن.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەوانەی لە سەردەمی داعش تاوانیان کردووە بە سزای خۆیان دەگەن و وڵاتانی جیهانیش پاڵپشتی لە هەوڵە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و تیمی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش دەکەن./.