ماڵپەڕی یاهۆنیوزی ئەمریکی: دژە تیرۆری کوردستان لە کوشتنی قاسم سولێمانی بەشدار بووە

(0) / / ئەمەریکا / قاسم سولێمانی


May 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

ماڵپەڕی یاهۆنیوزی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا زانیاری نوێی لە سەر ئۆپەراسیۆنی کوشتنی فەرماندەی پێشووی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران ئاشکرا کردووە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، لە کاتی بەئامانجگرتنی قاسم سولێمانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، سێ گرووپی هێزە تایبەتەکانی سوپای ئەمریکا کە بە دەلتا فۆرس ناسراون، لەو شوێنەدا ئامادە بوون و هەندێکیان جلوبەرگی فەرمانبەرانی فڕۆکەخانەیان لە بەردا بووە و لە بینا کۆنەکانی دەوروبەری فڕۆکەخانە و لە ناو ئۆتۆمبێلی کەنار شەقامەکاندا چاودێرییان کردووە.

ئەو سێ گرووپە تایبەتەی سوپای ئەمریکا بە جۆرێک بووە کە لە کاتی هاتنەدەرەوەی قاسم سولێمانی لە فڕۆکەخانەی بەغدا، سێگۆشەیەکیان بە دەوری 500 بۆ 900 مەتر درووستکردووە بە ناوی سێگۆشەی مەرگ.

ڕاپۆرتەکە ڕایگەیاندووە کە هێزی دژە تیرۆری کوردستان لە پێدانی زانیاری لۆکاڵی و ناسینەوەی قاسم سولێمانی لە نزیکەوە، زانیارییان بە هێزەکانی ئەمریکا داوە./.