دادگاکانی گەرمیان سزای توندی هەرکەسێک دەدەن کەڕاوبکات
(0) /
ڕوانگە - هەوڵەکان بۆ ڕێگری کردن لە دیاریدەی ڕاوکردن لە گەرمیان، بەردەوامییان هەیە و بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیانیش ڕایدەگەیەنێت:" پێویستیان بەهاوکاری زیاتر هەیە بۆئەوەی بتوانن زیاتر پارێزگاری لە ئاژەڵە کێویەکانی ناوچەکە بکەن.
عەمیدی مافپەروەر شوان محەمەد ڕەشید، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" لە ئێستادا کۆمەڵێک گۆڕانکاری نوێمان کردووە لە ئیشوکارەکانماندا و هەروەها سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانیش بڕێکی باش سوتەمەنی دابینکردووە بۆ بەشی بنکەکانان بۆ ئەوەی بتوانین بەباشترین شێواز ڕوبەڕووی دیاریدەی ڕاوکردن ببینەوە.
وتیشی:" لە ئێستادا دادگاکان لێپرسینەوەکانیان لە ڕاوچیەکان توندتر کردۆتەوە و دەتوانین بڵێین لێپرسینەوەکان بەگوێرەی پێویستن و لەگەڵ ئەوەشدا لە ئێستادا دادگای دارستان، جیاکراوەتەوە و بە توندی سزای هەرکەسێک دەدات کە ڕاوبکات، بۆیە هەموو ئەمانە هۆکارن بۆ ئەوەی کە دیاریدەی ڕاوکردن لە ناوچەکەدا تاڕادەیەکی باش کەم بێتەوە.
عەمیدی مافپەروەر شوان محەمەد ڕەشید، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان، ئەوەشی خستەڕوو:" ئەوان لە ئێستادا پێویستی زۆریان بە دابین کردنی ئۆتۆمبێلی نوێیە بۆ بنکەکانیان و هەرواها دامەزراندنی پۆلیسی دیکەیە بۆئەوەی بتوانن بەشێوەیەکی باشتر ڕێگری لە دیاریدەی ڕاوکردن بکەن و هەرچەندە بە هەوڵی ئەو ئەفسەر و کارمەندانەی کە لە بنکەکان توانیوانە هەنگاوێکی باش بنێن بۆ ڕێگیری کردن لە دیاریدەی ڕاوکردن لە ناوچەکەدا.
تێبينيێك بنێرە: