بارزانییەک نامەیەکی پاڵپشتی بۆ سەرکردەکانی فەڵەستین دەنێرێت

(0) / / كوردستان / ئەدهەم بارزانی


May 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

کەسایەتییەکی دیاری بارزانی و کوردستان لە نامەیەکدا بۆ سەرکردەکانی فەڵەستین پاڵپشتی خۆیی بۆ ئەوان لە بەرامبەر ئیسرائیل ڕاگەیاندووە.

ئەدهەم بارزانی لە نامەیەکدا بۆ مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین، ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس و زیاد نەخاڵە ئەمینداری گشتی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین، ستایشی خۆڕاگری گەلی فەڵەستینی کردووە لە بەرامبەر دوژمنکاری و شەڕەنگێزیی ئیسرائیل.

لەو نامەیەدا ئەدهەم بارزانی بەرامبەر بە سەرکردەکانی فەڵەستین ڕایگەیاندووە کە لە گەڵ خۆڕاگری قارەمانانەتانم دژ بە ئیسرائیل و پشتیوانتانم.

لە بەشێکی دیکەی نامەکەیدا ناوبراو ئاماژەی بەوە داوە کە ئەوەی ئێستا لە سەر خاکی فەڵەستین ڕوو دەدات، دەسدرێژییەکی ئاشکرایە بۆ سەر مافە ڕەواکانی فەڵەستینی بریندار و شوێنە پیرۆزەکان، لە شاری قودس و مزگەوتی ئەقسا و یەکەم ڕووگەی موسڵمانان./.