پۆلیسی ڕاپەڕین: سلێمان هەڵشۆیی هەڵنەهاتووە و تەندرووستیی زۆر باشە
(0) /
پۆلیسی ڕاپەڕین هەواڵی هەڵهاتنی سلێمان هەڵشۆیی لە زیندان بە درۆ دەخاتەوە و لە سەر ئەم دەنگۆیەش ڕوونکردنەوە دەدات.
پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاندووە کە هەندێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ مەرامی تایبەت و بە دەستهێنانی لایک و کۆمێنت ئەوەیان بڵاو کردووەتەوە کە گوایە سلێمان هەڵشۆیی لە زیندان ڕایکردووە بەڵام هەواڵەکە بە تەواوی ڕەتدەکرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاندووە کە ناوبراو بە بڕیاری دادوەر و بە پێی مادەی 456 ی یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لە ئێستاشدا لە گرتن و گواستنەوەی ڕاپەڕینە و تەندرووستیشی زۆر باشە.
پۆلیسی ڕاپەڕین وێڕای ئەوەی کە ڕایگەیاندووە لێکۆڵینەوەکان لە گەڵ سلێمان بەردەوامە، باسی ئەوەشیکردووە کە سکاڵای یاسایی لە دژی ئەو پەیج و ئەکاونتانەی هەواڵی ناڕاست بڵاو دەکەنەوە، تۆمار دەکرێت./.
تێبينيێك بنێرە: