پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان


Jun 05, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لەڕاگەێنراوێکدا، ئاماژەی بەوەکردووە:" کە لە لایەن بنكەی پۆلیسی ئاغجەلەرەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی قوشتەپەوە داواكراو بووە .

لەو ڕاگەێنراوەدا ئەوەشخراوەتەڕوو:" دوای ئەوەی لە لایەن دادگای لێكۆڵینەوەی قوشتەپەوە فەرمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای چاودێرێكردن توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئاغجەلەرەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت كە فەرمانی گرتنی هەبووە بە پێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عیراقی و تۆمەتبارە بە كوشتنی دووكەس .

لە ئێستادا تۆمەتبار (ه ، ع ، م لەدایكبووی 1991 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە .