ئاسانکاری تەواو بۆ خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان دەکرێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە خوێندن کوردستان


Jun 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ لە سیازدەهەمین ئاهەنگی دەرچوانی زانکۆی ئەمەریکی لە عێراق، دکتۆر ئارام محمد قادر، وەزیری خۆێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی، ڕایگەیاند:" لە چوارساڵی ڕابردوودا سەرباری ئەو هەموو قەیرانە کوشندە و کاریگەرانە ئێمەوە نەک دەستمان بۆ دروستکردنی زەحمەت بۆ خوێندکاران و کەسوکاریان نەبرد، بەڵکو ئەوەندەی توانیمان ئاسانکاری بۆ خوێندکاران بکەین.

وتیشی:" توانیمانە  سەدا سەدی ئەوانەی کە لە ڕێگەی زانکۆلاینەوە داواکاریی خوێندنیان پێشکەش کردبوو هەرهەمویان لە زانکۆکانی کوردستان وەربگیرێن، لەگەڵ ئەوەشدا توانیومانە 45% کرێی خوێندنی ئێواران وپارالێڵ و 10% و 25%  زانکۆ تایبەتەکان بگەڕێنینەوە بۆ خوێندکاران، بۆئەوەی پرسی پارە نەبێتە هۆی کوشتنی خەونەکانیان.

دکتۆر ئارام محمد قادر، وەزیی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕونیشیکردەوە:" یەکێکی دیکە لە ئەرکەکانمان کردنەوەی دوو ڕاوەندی خوێندی باڵای ماستەر و دکتۆرا بو کە تیایدا 13 هەزار خوێندکارمان ئامادەکردووە بۆ ئەوەی لە قۆناغە جیاوازەکاندا ئەرک و بەرپرسیاری گەورەتر بگرنە ئەستۆ.