پلەی گەرمی زیاتر بەرزدەبێتەوە و خۆڵبارین دەبێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان پلەی گەرمی


Jun 11, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پلەی گەرمی زیاتر بەرزدەبێتەوە و لە باشوورى هەرێم و ناوچەکانى گەرمیان خۆڵبارین دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەسناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە باشوورى هەرێم و ناوچەکانى گەرمیان، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ بەرزدەبێتەوە.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە کەشناسیی هەرێم دەڵێت، سبەی چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت ، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ کەمێک بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 41

سلێمانی : 37

دهۆک : 38

کەرکوک : 42

هەڵەبجە : 40

زاخۆ : 40

سۆران : 38

حاجی ئۆمەران : 25

گەرمیان : 44