ئەو پێنج وەزیرەی کە لە کابینەکەی کازمی دوور دەخرێنەوە، کێن؟
(0) /
بە هۆی ڕەخنەکانی خەڵک لە کارنامەی حکومەتەکەی مستەفا کازمی، ناوبراو بڕیاری داوە کە گۆڕانکاری لە کابینەکەیدا بکات.
ڕەحیم عەبودی لە سەرکردەکانی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق وتی کە مستەفا کازمی بڕیاری گۆڕینی 5 وەزیری کابینەکەیی دەرکردووە.
ناوبراو وتی کە بڕیارە وەزیرانی کشتووکاڵ، پیشەسازی، بازرگانی و دارایی لە پۆستەکانیان دوور بخرێنەوە و لە جێی حەسەن تەمیمی وەزیری دەست لە کار کێشراوی تەندرووستیش کەسێکی نوێ دەستنیشان بکرێت.
عەبودی وتی کە گۆڕانکارییەکان لە کابینەی عێراق، سیاسی و بە بۆنەی هەڵبژاردنەکانەوەیە./.
تێبينيێك بنێرە: