لە گەرمیان گرفتی نەبونی کارەبا بۆ ژمارەیەک دامودەزگایی حکومی دروست بووە
(0) /
ڕوانگە - ماوەی چەند ڕۆژێکە ژمارەیەک فەرمانگەی حکومی لەسنووری ئیدارەی گەرمیان، گرفتی نەبوونی کارەبایان هەیەو ئالان ئەرکان محەمەد، لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان ڕایدەگەیەنێت: گرفتەکە ببەهۆی هەبونی شۆرتێک لەو هێڵەدا دروست بووە.
ئالان ئەرکان محەمەد، لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان، بۆ ڕوانگەڕایگەیاند:" ئەو هێڵە فیدەری چواردەی ئیدارەی گەرمیانە و ماوەی چەند ڕۆژێکە تیمەکانمان لە هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو گرفتەدان.
وتیشی:" خۆشبەختانە کاتژمێرێک بەرلەئێستا بە هەوڵی تیمەکانمان توانرا گرفتەکە چارەسەربکرێت.
ئالان ئەرکان محەمەد، لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان، ڕونیشی کردەوە:" ئەو هێڵە ژمارەیەکی زۆر دامودەزگایی حکومی لەسەرە و پێویست دەکات بە بەردەوامی کارەبا لەو هێڵەدا هەبێت، بەڵام هەندێکجار ئەو گرفتانە بەبێ مەبەست ڕوودەدەن.
تێبينيێك بنێرە: