بەڕووداوی هاتووچۆ کەسێک گیانی لەدەست دا

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان


Jun 13, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب دێر لەسەر ڕێگای ناحیەی ڕزگاری - تیلەکۆ ، نزیک گوندی ناوە کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسیتریش برینداربوو

هاتووچۆی گەمیان، بڵاوی کردەوە:" بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەمە، لەسەر ڕێگای ناحیەی ڕزگاری -  تیلەکۆ نزیک گوندی ناوە  ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب دێر کە بۆ گوندی گامەخەڵ ڕۆیشتووە، وەرگەڕا.

هاتووچۆی گەمیان، ڕونیشیکردۆتەوە:"  بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسیتریش برینداربوون، بریندارەکان گەینراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار بەمەبەستی وەرگرتنی چارسەر.