لەبارەی ئەو حاجیانەی لە سعودیە گیریان خواردبوو بڕیاردرا

(0) / / كوردستان / ڕوانگە سعودی


Jun 21, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" رەزامەندی وەرگیراوە بۆ گەڕانەوەی ئەو حاجییانەی لە سعودیە گیریان خوارد بوو". 
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ رایگەیاند" ئەو هاوڵاتییانەی بە ڕێگای ڤیزای ساڵی گەشتی سعودیەیان كردووە و گیریان خواردووە لە مەرزی عەرعەر، رەزامەندی وەرگیراوە بۆ ئەوەی بتوانن بگەڕێنەوە وڵات". 
هەر لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە رێگای پاسی تایبەت لە هەولێر، دهۆك و سلێمانییەوە ئەو هاوڵاتییانە دەگەڕێندرێنەوە و دەتوانن پەیوەندی بە خاوەن كۆمپانیاكانیان بكەن تاوەكو پاسیان بۆ دابینبكەن.