حکومەتی هەرێم درەنگ ڕازی بووە بە وردبینییەکە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە سۆران عومەر وردبینی


Jul 07, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند "لە پەیوەندی لەگەڵ د. عەمار سوبحی، سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق، بۆ بەدواداچوونی وردبینی لیستی هێزە ئەمنییەکان، بەڕێزیان وتی: لە ئەنجامی وردبینی لیستەکان، داوای زانیاریمان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، بەهۆی هەبوونی تێبینی لەسەر لیستی هێزە ئەمنییەکان".

سۆران عومەر لە زاری سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراقەوە دەشڵێت "حکومەتی هەرێم درەنگ ڕەزامەند بووە بە پێدانی زانیاری لەسەر لیستەکان، بۆ ئەمەش شاندێکی چاودێریی دارایی دێتەوە هەرێم و پێویستیان بە ١٠ ڕۆژی دیکەیە بۆ تەواوکردنی ڕاپۆرتی وردبینی".