هەپەگە لە سەر ڕووداوەکەی ئامێدی هاتە دەنگ
(0) /
فەرماندەیی مەیدانی خابوری هەرێمی مەتینای هەپەگە وردەکاری ڕووداوەکەی ئەمڕۆی ئاشکرا کردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەو هێزەی پێشمەرگە هێرشیان کردووەتە سەریان و لە ڕێگادا بە هۆی تەقینەوەیەک کە هۆکارەکەی نازانرێت ئەو ڕووداوە ڕوویداوە.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە لەم سەردەمە گرنگە مێژووییەدا ئەم هەوڵە کە لە لایەن پارتییەوە نیشاندراوە، هەوڵێکە کە ڕێگا بۆ شەڕێکی قورس لە نێوان هێزە کوردییەکان دەکاتەوە، ئەمە بۆ کورد و پرسی نەتەوەیی کوردستان بە واتای زیانێکی گەورەیە و ئێمە نامانەوێت شەڕێکی شوم لە ناو کورد دەستپێبکات، ئێمە تەنیا دەمانەوێت لە دژی حکومەتی تورک وەک دوژمنی سوێندخواردووی گەلەکەمان بەرخۆدان بکەین./.
تێبينيێك بنێرە: