فەرەنسا: کاتی دانوستانی ناوەکی لە گەڵ ئێران بەرەو کۆتایی دەڕوات
(0) /
بەرپرسێکی حکومەتی فەرەنسا لە سەر تەواوبوونی کاتی دانوستانەکانی ناوەکی ئێران هۆشداریی دا و وتی: لە ئەگەری نەبوونی بەرەوپێشچوون لە دانوستانەکان پێویست بە بڕیارە دژوارەکان دەکات.
بەرپرسێک لە وەزارەتی بازرگانی و ئابوری فەرەنسا هەڵوێستی وڵاتەکەیی لە سەر دانوستانەکانی ڤیەننای تایبەت بە ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران ڕاگەیاند.
فرانک ڕیستر وتی: دانوستانەکانی ناوەکی ئێران دەبێت بە خێرایی تەواو بکرێت لە بەر ئەوەی کە کاتەکەی بەرەو کۆتایی دەڕوات.
ناوبراو وتی: لە ئەگەری نەبوونی بەرەوپێشچوون لە دانوستانەکان، دەبێت لە ڕۆژان و هەفتەکانی داهاتوو بڕیاری دژوار بدرێت./.
تێبينيێك بنێرە: