داوا دەکرێت شێوەزاری هەورامی بخرێتە چوارچێوەی پرۆگرامی خوێندنەوە

(0) / / كوردستان / حەمەی حەمە سەعید


Jul 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە وەزارەتی پەروەردە کردووە کە شێوەزاری هەورامی بۆ پرۆگرامی خوێندن زیاد بکرێت.

حەمەی حەمە سەعید ڕۆژی 30 ی حوزەیرانی 2021 داوای لە ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم کردووە کە شێوەزاری هەورامی لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە لە قۆناغی یەکەمی بنەڕەتی بخرێتە چوارچێوەی پرۆگرامی خوێندنەوە.

سەبارەت بەمەش وەزیری پێشووتری پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاندووە کە ئەوە تەنیا بە نووسراوێک یان داواکارییەک ناکرێت و دەبێت لە ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە وەک وانەیەکی زیادە پێشنیار بکرێت.

دڵشاد عەبدولڕەحمان ڕایگەیاندووە کە ئەم داوایە پێویستی بە ڕەزامەندی پەرلەمان نییە و دەکرێت لە وەزارەتی پەروەردە یەکلایی بکرێتەوە./.