لە سەر هێرشەکانی هەولێر حکومەتی هەرێم ڕەخنە لە بەغدا دەگرێت
(0) /
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە حکومەتی عێراق هەنگاوی جیدیی بەرامبەر بە ئەنجامدەرانی هێرشەکانی هەولێر نەناوە.
سەفین دزەیی سەبارەت بە هێرشەکەی ئەم دواییەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر وتی کە هەڵوێستی ئەمریکا ئەوەیە بەردەوام نیگەرانیی لەو هێرشانە دەربڕیوە و لە کات و شوێنی خۆیدا وەڵامی دەسدرێژییەکانی داوەتەوە، وەک ئەوەی کە لەم ماوەیەدا لە نزیک سوریا هێرشی کردە سەر چەند بنکەیەک.
ناوبراو وتی کە حکومەتی عێراق تا ئێستا هەنگاوی جیدیی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەو گرووپانەی کە بە ئەنجامدانی هێرشەکانی هەولێر تۆمەتبارن، نەناوە.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە هاوپەیمانان کرد کە هەرێمی کوردستان وەک ئارامترین ناوچەی عێراق بپارێزن./.
تێبينيێك بنێرە: