بەشار ئەسەد بۆ خولێکی حەوت ساڵەی سەرۆکایەتی سوریا سوێندی یاسایی خوارد

(0) / / ئاسیا / بەشار ئەسەد


Jul 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕێوڕەسمی سوێندی یاسایی بەشار ئەسەد وەک سەرۆک کۆماری خولی نوێی سوریا لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو.

ڕۆژی شەممە بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا بۆ خولێکی نوێی حەوت ساڵەی سەرۆکایەتی لە بەرامبەر ئەندامانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە سوێندنی یاسایی خوارد.

ناوبراو لە وتارێکدا بەرامبەر بە گەلی سوریا وتی: ئەو گەلانەی کە ڕێگای ئازادی دەزانن، لە ڕێگای بەرگری لە مافەکانی خۆیان ماندوو نابن و درێژە بەو ڕێگایە دەدەن.

ئەسەد وتی: پیلانێکی زۆر بۆ دابەشکردنی سوریا جێبەجێ کرا بەڵام خەڵک بە یەکڕیزی خۆیان شکستیان بە سەرجەم سیناریۆکان هێنا./.