عێراقچی: دانوستانەکانی ڤیەننا لە چاوەڕوانی کابینەی نوێی ئێراندایە
(0) /
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وتی کە بەردەوامی دانوستانەکانی ڤیەننا لە چاوەڕوانی پێکهێنانی کابینەی نوێی ئێراندایە.
سەید عەباس عێراقچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند کە ئێران لە قۆناغیکی ڕاگوزەری گواستنەوەی دیمۆکراتیانەی دەسەڵاتە.
ناوبراو وتی: دانوستانەکانی ڤیەننا لە چاوەڕوانی پێکهێنانی کابینەی نوێی ئێرانە و ئەمەش لە هەر دیمۆکراسییەکدا دەبینرێت.
عێراقچی سەبارەت بە ئازادکردنی بەندکراوانی ئێرانی و وڵاتانی ڕۆژئاوا وتی: ئەگەر ئەمریکا و بەریتانیا پابەندی بەڵێنەکانی خۆیان بن، 10 بەندکراو لە سەرجەم لایەنەکان لە زووترین کاتدا دەتوانرێت ئازاد بکرێن./.
تێبينيێك بنێرە: