سێهەم لایەنی سیاسی عێراق بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی ڕاگەیاند
(0) /
حیزبەکەی ساڵح موتڵەگ بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی مانگی ئۆکتۆبەری عێراقی ڕاگەیاند، بەمەش دەبێتە سێهەم لایەنی عێراقی کە واز لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ئەمساڵ دێنێت.
بەرەی دیالۆگی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی ساڵح موتڵەگ بە فەرمی ڕایگەیاند کە بەشداری لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق ناکات. پێشتریش ڕەوتی سەدر و حیزبی شیوعی بڕیارێکی لەو شێوەیان دەرکردووە.
لە ڕاگەێندراوێکی بەرەی دیالۆگی نیشتمانیدا هاتووە کە کەشێکی ئەمن بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە عێراق بەدی ناکرێت و چەکی بێموڵەت و لە دەرەوەی یاساش بووەتە هەڕەشەیەکی جیدی و ئەمانەش پێمان دەڵێن کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هیچ لەم دۆخەی ئێستای عێراق ناگۆڕێت./.
تێبينيێك بنێرە: