تورکیا داواکراوێکی پەکەکەی لە هەرێمی کوردستان ڕفاندووە

(0) / / كوردستان / پەکەکە


Jul 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئاژانسی فەرمی تورکیا هەواڵی ڕفاندنی داواکراوێکی پەکەکەی لە هەرێمی کوردستان لە لایەن دەزگای هەواڵگری ئەو وڵاتەوە بڵاو کردووەتەوە.

ئەو کەسەش ناوی جیمشیت دەمیر ناسراو بە پیرۆ کارکەر بووە کە لە ساڵی 2009 لە شاری ئاگری باکوری کوردستان پەیوەندی بە ڕیزەکانی پەکەکەوە کردووە و دواتر نێردراوەتە هەرێمی کوردستان.

هەروەها ساڵی 2014 چووەتە ڕۆژئاوای کوردستان و لە ڕیزەکانی پەیەدەدا بووە و ئێستاش لە کاتی ئامادەبوونی بۆ گەشتکردن بەرەو ئەورووپا لە ئۆپەراسیۆنێکی میتدا دەستبەسەر کراوە و براوەتە ئەنکەرە./.