هەپەگە بۆ پارتی: گەریلاکانمان لە کوێن؟
(0) /
ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕایگەیاندووە کە هیچ پەیوەندییەک بەو ژمارە گەریلاوە نەماوە کە لە ڕۆژانی ڕابردوو لە ناوچەی خەلیفان لە لایەن هێزەکانی پارتییەوە گەمارۆ درابوون.
لە ڕاگەێندراوێکی هەپەگەدا هاتووە کە لە ڕۆژی 26 ی تەمموزەوە ژمارەیەک گەریلا لە گوندی بێخمەی سەر بە ناوچەی خەلیفان لە لایەن هێزەکانی پارتییەوە گەمارۆ دران و تا ئێستا هیچ هەواڵ و پەیوەندییەک لەوانەوە نییە.
ڕاگەێندراوەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە پارتی بەرپرسی گیانی ئەو ژمارە گەریلایە دەبێت و پێویستە بە فەرمی لە سەر چارەنووسی ئەوان ڕوونکردنەوە بدات./.
تێبينيێك بنێرە: