پارتی ئەرکێکی نوێی بۆ هۆشیار زێباری دیاری کرد

(0) / / كوردستان / هۆشیار زێباری


Aug 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە فەرمی هۆشیار زێباری وەزیری دەرەوەی پێشووتری عێراق و ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەم حیزبەی بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان ڕاسپارد.

بەم پێیەش زێباری دەبێتە سەرپەرشتیاری هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق لە ساڵی 2021.

لە لایەکی دیکەوە خەسرەو گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنەکانی پارتی ڕایگەیاندووە کە بە فەرمی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان دەستیپێکردووە و پارتی لە 32 بازنەدا 53 کاندیدی هەیە و لە کە 12 پارێزگای عێراق بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکات./.