سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا لە گەل سەرکردەیەکی باڵای تاڵیبان کۆبووەتەوە

(0) / / ئەمەریکا / مەلا عەبدولغەنی برادەر


Aug 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ڕایگەیاندووە کە ڤیلیام بێرنز سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لە کابوڵ بە نهێنی لە گەڵ مەلا عەبدولغەنی برادەر جێگری سیاسی گرووپی تاڵیبان کۆبووەتەوە.

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لە سەر زاری چەند بەرپرسێکی ئاگاداری ئەمریکی ڕایگەیاندووە کە ڤیلیام بێرنز سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەم وڵاتە ڕۆژی دووشەممە لە شاری کابوڵ لە گەڵ مەلا عەبدولغەنی برادەر جێگری سیاسی گرووپی تاڵیبان کۆبووەتەوە و ئەمەش باڵاترین ئاستی چاوپێکەوتنی نێوان واشنتن و تاڵیبان لە پاش کۆنتڕۆڵکردنی کابوڵ لە لایەن ئەم گرووپەوە بووە.

واشنتن پۆست ڕایگەیاندووە کە لەو کۆبوونەوەدا لە سەر 31 ی ئاب وەک دوا وادەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان وتووێژ کراوە.

ئەمریکا بە هۆی دۆخی ئەفغانستان و ئەو شکستەی لە پاش 20 ساڵ لەم وڵاتەدا تووشی بووە، ڕەنگە پەنا بۆ درێژکردنەوەی مانەوەی بەشێک لە هێزەکانی بدات./.