پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران سەردانی ئەمەریکا دەکات.
(0) /
ڕوانگە - جێگری بەڕێوەبەری پەیوەندی و راگەیاندنی نوسینگەی سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند: مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران سبەی یەکشەممە 2024/9/22 بە سەرۆکایەتی شاندێک بەرەو نیویۆڕك بەڕێدەکەوێت.
محەمەد مەهدتی تەباتەبایی جێگری بەڕێوەبەری پەیوەندی و راگەیاندنی نوسینگەی سەرۆککۆماری ئێران، وتیشی:"
ئامانج لە سەردانەکەی ناوبراو بۆ ئەمەریکا بەشداریکردنە لە کۆبوونەوەی ساڵانەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، بڕیارە لەو چوارچێوەیەشدا سەرۆککۆماری ئێران چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات.
تێبينيێك بنێرە: