خزعەلی: متمانە بەو لایەنە ناکەین خیانەتی لە دەنگەکاندا کردووە

(0) / / ئاسیا / قەیس خزعەلی


Oct 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق جەختی لە سەر پێویستیی هەژمارکردنەوەی دەنگەکان کردەوە و وتی کە لە هەژمارکردنەوەی دەنگەکان نابێت متمانە بەو لایەنە بکرێت کە لە هەژمارکردنی ئەلیکترۆنیدا خیانەتی کردووە.

قەیس خزعەلی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕۆژی یەک شەممە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە نابێت لە هەژمارکردنەوەی دەستیی دەنگەکان متمانە بەو لایەنە بکرێت کە لە هەژمارکردنی ئەلیکترۆنیدا خیانەتی کردووە.

ناوبراو ڕایگەیاند: هەژمارکردنەوەی دەستیی دەنگەکان بە هەنگاوێکی پێویست دادەنرێت کە بە دڵنیاییەوە کارەساتەکە، نەک هەڵەی هەژمارکردنی دەنگەکان، ئاشکرا دەکات. بەڵام ئەم هەژمارکردنەوەیە مەرجی تایبەت بە خۆیی هەیە و یەک لەوانیش ئەوەیە کە متمانە بەو لایەنە ناکرێت کە پێشتر خیانەتی کردووە./.