مایک پۆمپیۆ: تورکیا هەڕەشەیە لە سەر ناوچەکە
(0) /
وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا تورکیای وەک هەڕەشەیەکی جیدی لە سەر ناوچەکە ناو برد.
مایک پۆمپیۆ لە وتووێژی لە گەڵ ڕۆژنامەی کاسمرینی یۆنان وتی کە تورکیا دوا جار لەوە تێدەگات کە باشترە بۆ بەرەی وڵاتانی ڕۆژئاوا بگەڕێتەوە.
ناوبراو وتی: لە کاتی کارکردنم لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەردەوام نیگەرانی ڕوبەڕوبونەوەی سەربازیی نێوان تورکیا و یۆنان بووم.
وتیشی کە پێگەی تورکیا بە ڕێکەوتنی هاوکارییە سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا و یۆنان بەرەو لاوازبوون دەڕوات.
پۆمپیۆ وتی کە هەر هەڵەیەکی تورکیا لە دژی یۆنان دەتوانێت گێژاوێکی کاردانەوەکانی بە دواوە بێت./.
تێبينيێك بنێرە: