کەلار؛ فیستیڤاڵی پاییزە دەستیپێکرد

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کەلار فێستیڤاڵ پاییزە


Sep 21, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بەمەبەستی بە بازاڕکردنی خواردن و کارەدەستییەکانی هاوڵاتیان و جوتیاران و فرۆشیارانی کوردستان  و دەرەوەی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە 2024/9/21 لە پارکی شەهید حەمەڕەش نزیک لە قەڵای شێروانە،فیستیڤاڵی "پاییزەی کەلار" دەستیپێکرد و سەرپەرشتیاری فیستیڤاڵەکەش ڕایدەگەیەنێت:" ئەم فیستیڤاڵە تاوەکو ڕۆژی پێنج شەممە بەردەوام دەبێت.

کارزان حسەین، سەرۆکی گروپی چاوی سلێمانی و سەرپەرشتیاری فیستیڤاڵی پایزە لە کەلار، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە بەرواری 2024/9/21 یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی ئەم فیستیڤاڵەیە و تاوەکو ڕۆژی پێنج شەممە بەردەوام دەبێت و ئەگەر ڕێگەمان پێبدرێت ئەوا ڕۆژی هەینیش هەر فیستیڤاڵەکەمان بەردەوامی دەبێت.

وتیشی: ئەم فیستیڤاڵە، فیستیڤاڵێکی بەبازاڕکردنە و لەم فیستیڤاڵەدا زۆربەی خواردنەکان و کارەدەستییەکان تێدا بەبازاڕدەکرێت.

کارزان حسەین، سەرۆکی گروپی چاوی سلێمانی و سەرپەرشتیاری فیستیڤاڵی پاییزە لە کەلار، ڕونیشیکردەوە:" لەم فیستیڤاڵەدا ستافی سلێمانی و هەڵەبجە و بەسرە و کوردستانی ئێران  و سەرجەم شارو شارۆچکەکانی کوردستان لەم ڤیستیڤاڵەدا بەشدارییان کردووە و ئاماژەی بەوەشکرد زۆربەی ئەو بەرهەمانەی لەم فیستیڤاڵەدا بەبازاڕدەکرێن بەرهەمی خۆماڵی ناوخۆی کوردستانە.