کوژرانی سێ عێراقی لە کەمپی ئەلهول

(0) / / ئاسیا / کەمپی ئەلهول


Nov 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

چاودێری مافی مرۆڤی سوریا ڕایگەیاند کە 3 عێراقی لە لایەن ئەندامانی داعشەوە لە کەمپی ئەلهول کوژراون کە یەک لەوان ژنێک بووە.

کەمپی ئەلهول 62 هەزار کەسی لە خۆیدا کۆکردووەتەوە کە نیوەی ئەوان عێراقین و نزیکەی 10 هەزار کەسیش لەوان خێزانی تیرۆریستانی داعشن و لە ژێر چاودێرییەکی توندی ئەمنیدا لەم کەمپە ژیان بە سەر دەبەن.

پێکهاتەی دانیشتووانی کەمپەکە وایکردووە کە ڕووداوە ئەمنییەکان بەردەوام بوونیان هەبێت و تەنانەت ڕۆژانە هەواڵی کوژران یان هێرشی سەر هێزە ئەمنییەکانیشی لێ تۆمار دەکرێت.

چاودێری مافی مرۆڤی سوریا ڕایگەیاندووە کە ژنێکی عێراقی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لە لایەن چەند ئەندامێکی پێشووی داعشەوە لە کەمپی ئەلهول کوژراون.

ڕاشیگەیاندووە کە یەک ڕۆژ پێش ئەوەش دوو عێراقی بە تایبەت سەرۆکی ئەنجومەنی پەنابەرانی عێراقی لە کەمپی ئەلهول لە لایەن هەمان کەسانەوە کوژراون.

ڕامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری دەزگای چاودێری مافی مرۆڤی سوریا نیگەرانی خۆیی لە زیاتربوونی ئاماری تاوانەکان لە کەمپی ئەلهول دەربڕیووە./.