وەزارەتی پێشمەرگە چۆن وەڵامی خلوسی ئاکاری داوەتەوە؟

(0) / / كوردستان / خلوسی ئاکار


Nov 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وەڵامی لێدوانێکی وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاندووە کە خۆی سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە، باشترە بڵێت ئەو شوێنە سەردانی کردووە، کوێیە و ناوی چییە؟

لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە کە لێدوانەکەی خلوسی ئاکار بۆ ئینکارکردنی کوردستان بووەتە جێی سەرسوڕمان و نابێت کەسێک لە پێگەیەکی فەرمی وەهادا ئینکاری ڕاستییەکی مێژوویی و جوگرافی و دیمۆگرافی بکات.

لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئەگەر ئەو بەڕێزە گومانی لە بوونی جوگرافیای کوردستان هەیە با ئاوڕێک لە بەڵگەنامە و مێژووی عوسمانییەکان بداتەوە و بۆی دەردەکەوێت کوردستان بوونی هەیە یان نە.

وەزارەتی پێشمەرگە جەختیکردووەتەوە کە عەقڵییەتی ئینکارکردنی گەلێک و جوگرافییەکەی هەمیشە سەرچاوەی کێشە و گرفتەکان بووە و بە هیچ ئەنجامێک ناگات./.