عەتا سەراوی لە سویدەوە داوایەک لە بافڵ و قوباد تاڵەبانی دەکات

(0) / / كوردستان / عەتا سەراوی


Nov 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

هەندێک زانیاری باس لەوە دەکەن کە لە ژێر گوشاری بەرپرسانی باڵای یەکێتی، عەتا سەراوی کوردستانی بە جێهێشتووە و گەڕاوەتەوە وڵاتی سوید.

عەتاو سەراوی کە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، پێشتر لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاندبوو کە مەسرور بارزانی دەستی لە ژەهرخوارکردنیدا هەبووە.

ناوبراو لە وڵاتی سویدەوە نووسینێکی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک بڵاو کردووەتەوە و بە ئاماژە بە دۆخی ئێستای کوردستان ڕایگەیاندووە کە کوڕ و کچی خوێندکاری کوردستان داوای سەرەتاییترین مافی خۆیان دەکەن و شەرمە لەشکرێک چەکداری عەوام بەردراونەتە گیانی ئەوان، هیوادارین کە ئەوەش بۆ ڕازیکردنی پارتی و مەسرور بارزانی و کۆپیکردنی زۆنی زەرد بۆ سەوز نەبێت کە هیچ کات ئەوە بەدی ناکرێت.

سەراوی هەروەها داوای لە بافڵ و قوباد تاڵەبانی کردووە کە گوێ لە پیاوان و ژنانی دڵسۆز بگرن و پرسیاری ئەوەشیکردووە کە لە پاش جیابوونەوەی نەوشیروان مستەفا لە یەکێتی، کێ کوژرا و کام هێز جوڵا؟ پاش ئەو لێکترازانەش نە هاوپەیمانی و نە یەکگرتنەوە مسۆگەر نەبووە./.