ئەندامێکی پێشوی سەرکردایەتی یەکێتی دەستگیرکرا

(0) / / كوردستان / ڕوانگە یەکێتی عەتا سەراوی


Jul 05, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - لە ڕونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی نێردراوە بۆ دەزگای میدیایی ڕوانگە،  عەتا سەراوی، ئەندامی پێشوی سەرکردایەتی یەکێتی لە بارەی  ڕوداوی دەستگیرکردنەکەیەوە ڕایدەگەیەنێت:"

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی  2024/7/5 ‌  دوای گەڕانەوەم لە وڵاتی سوید و بەگەیشتنم بە فڕۆکەخانەی سلێمانی، ھێزێکی زۆرت سوات ھاتن و داوایان لێ کردم کەفەرمان یان پێ کراوە  لەگەڵ یان تا ئاسایشی گشتی بچم

دەڵێت:"من کۆی دەزگا ئەمنی یەکان و ئاسایش و پێشمەرگە بەبراو کوڕی خۆم دەزانم بەبێ کێشە لەکاتێک دوسەیارە پێشمەرگەم لەگەڵ بوە بەڕێزەو ھاوکاریان بوم و حمایەکانم ئیزن داوەو خۆم بێ ئەوەی بزانم بۆ؟! لەپایی چی؟! بەفەرمانی کێ؟!! وە چ سیناریۆو گەمەیەکی قێزەون یان بۆ ئامادە کردوم لەئاسایشی گشتی ڕاگیرام.

عەتا سەراوی، ئەندامی پێشوی سەرکردایەتی یەکێتی، باسی لەوەشکردووە:"من یەکێتی موڵکی ئێمەیە و ئەوانەی دەیانەوێ لەیەکێتی دەرمان پەڕێنن زۆر سەھون و بکەری ئەم گەمەیە دڵنیابن دەیەوێ لەم سەروبەندی ھەڵبژاردنە بەخەڵک بڵێ ئەوە وەفایی ینک بۆ کەس و بنەماڵەو عەشرەتێک کەدەیان شەھیدیان ھەیە، بۆیە داوا لە کاک بافڵ و کاک قوباد دەکەم کە ئەم گەمەو یارییە ڕاگرن.

ئەمەی خوارەوە دەقی ڕونکردنەوەکەیە

ڕون کردنەوەیەک بۆڕای گشتی
بەندە عەتاسەراوی لە16/ 6 لەفڕۆکەخانەی سلێمانی سەفەری سویدم کرد، ئەمڕۆ بەرەبەیانی ٥ -7لەچواریی بەیانی بەگەیشتنم ، ھێزێکی زۆرت سوات ھاتن و داوایان لێ کردم کەفەرمان یان پێ کراوە  لەگەڵ یان تا ئاسایشی گشتی بچم؟!!!!
من لەکاتێک دا کۆی دەزگا ئەمنی یەکان و ئاسایش و پێشمەرگە بەبراو کوڕی خۆم دەزانم بەبێ کێشە لەکاتێک دوسەیارە پێشمەرگەم لەگەڵ بوە بەڕێزەو ھاوکاریان بوم و حمایەکانم ئیزن داوەو خۆم بێ ئەوەی بزانم بۆ؟! لەپایی چی؟! بەفەرمانی کێ؟!! وە چ سیناریۆو گەمەیەکی قێزەون یان بۆ ئامادە کردوم ؟!!!! لەئاسایشی گشتی ڕاگیرام؟!!
دەمەوێ چاک بزانن  ینک ھی ئێمەیەو ئەو کۆنە سیخوڕو جاش و تابوری پێنج جانەی دەیانەوێ لەیەکێتی دەرمان پەڕێنن زۆر سەھون وەک مێخ لەسەر دڵ یان دەچەقین!!!
بکەری ئەم گەمە سەخیفە دڵنیابن دەیەوێ لەم سەروبەندی ھەڵبژاردنە بەخەڵک بڵێ ئەوە وەفایی ینک بۆ کەس و بنەماڵەو عەشرەتێک کەدەیان شەھیدیان ھەیە؟!!!
 ئیتر خەڵک چاوەڕوانی چی لەمانە بکات؟!
بۆیە بەم ڕونکردنەوەیەم داوا لەبەڕێزان کاک بافڵ تاڵەبانی و کاک قوباد دەکەم
تکایە من ئامادەیی ڕوبەڕوبونەوەت ھەر تۆمەتێکی داتاشراو دەبمە کەبۆم حازر کراوە و بۆم دادەتاشن !!
بۆیە تکایە ئەوە ئێمەو مێژویی خوێناوی مان و ئەوەش ئێوەو ئەو ئەڵقەلەگوێ یانەی لەپشتی ئێوە پەلاماری ئێمە ئەدەن !!!
تکایە ئەمە ڕانەگرن ؟
دەرئەنجام کێ لەپشت ێەم بێڕێزیی یەبێ؟
بێ باج نابێ لێی دەربچێ؟
دەشمەوێ بزانم ئەگەر بڕیارێکی سیاسی تان لەپشت ئەم شانۆگەری یەتانە ؟!دڵنیابن پلان دانەرخۆی دەسوتێنێ!!
عەتاسەراوی
٥-٧-٢٠٢٤ 
ئاسایشی گشتی سلێمانی
عەتا سەراویی