پەروێزخان؛ ڕێگە بە هاوردەکردنی تەماتە نادرێت
(0) /
ڕوانگە - لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، ئەوەی خستۆتەڕوو:" ماوەی چەند ڕۆژێکە دەنگۆی ئەوە بڵاو بۆتەوە کە لە دەروازەی پەروێزخانەوە باری تەماتە دێتە ناو هەرێمی کوردستان، ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بەهەموو شێوەیەک سەرجەم ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە و دوورە لەڕاستیەوە.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، ئاماژەی بەوەشکردووە:" بەهیچ جۆرێک لە دەروازەکەمانەوە مەرزیباری تەماتە نەهاتۆتە ناو هەرێمی کوردستان و ئێمە لەبەڕێوەبەرایتمان بەهەموو شێوەیەک پابەندین بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، هەر بۆیە بەپێی ڕێنمایەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ ڕێگە بە باری تەماتە نەدراوە لە دەروازەکەمانەوە بێتە ناو هەرێمی کوردستانەوە.
تێبينيێك بنێرە: