پەروێزخان؛ ڕێگە بە هاوردەکردنی تەماتە نادرێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە پەروێزخان تەماتە کوردستان


Sep 19, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، ئەوەی خستۆتەڕوو:" ماوەی چەند ڕۆژێکە دەنگۆی ئەوە بڵاو بۆتەوە کە لە دەروازەی پەروێزخانەوە باری تەماتە دێتە ناو هەرێمی کوردستان، ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بەهەموو شێوەیەک سەرجەم ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە و دوورە لەڕاستیەوە.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، ئاماژەی بەوەشکردووە:"  بەهیچ جۆرێک لە دەروازەکەمانەوە مەرزیباری تەماتە نەهاتۆتە ناو هەرێمی کوردستان و ئێمە لەبەڕێوەبەرایتمان بەهەموو شێوەیەک پابەندین بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، هەر بۆیە بەپێی ڕێنمایەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ ڕێگە بە باری تەماتە نەدراوە لە دەروازەکەمانەوە بێتە ناو هەرێمی کوردستانەوە.