یەکێتی ئەورووپا: حکومەتی سوریا بە فەرمی ناناسین
(0) /
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا وتی کە لە ڕووی سیاسییەوە حکومەتەکەی بەشار ئەسەد لە سوریا بە فەرمی ناناسین و هەوڵی دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانیش نادەین.
جۆزپ بۆرێڵ دۆخی سوریا و ئەفغانستانی بە هاوشێوەی یەکتر ناو برد و وتی کە یەکێتی ئەورووپا ویستی باشترکردنی پەیوەندییەکانی لە گەڵ دیمەشق نییە.
ناوبراو وتی کە ئێمە حکومەتی سوریا بە فەرمی ناناسین و هیچ هۆکارێک بۆ گۆڕینی هەڵوێستی خۆمان لە سەر ئەم حکومەتە نابینین.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا وتی: وەک چۆن کە حکومەتەکەی تاڵیبان لە ئەفغانستان بە فەرمی نەناسراوە، حکومەتی سوریاش بە فەرمی ناناسرێت.
بۆرێڵ لە هەمان کاتدا جەختی لە سەر هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکان بۆ خەڵکی سوریا لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەم وڵاتە کردەوە./.
تێبينيێك بنێرە: