پارتی چ بەڵێنێکی بە هادی عامری داوە؟

(0) / / كوردستان / هادی عامری هۆشیار زێباری


Dec 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەو شاندەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە بەغدا کە لە لایەن هۆشیار زێبارییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت دڵنیایی بە هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح داوە کە لە گەڵ هیچ لایەنێک نابن لە دژی لایەنێکی دیکە.

ڕاگەێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح ئاماژەی بە کۆبوونەوەی شاندی پارتی و هادی عامری داوە و باسی ئەوەی کردووە کە لەو کۆبوونەوەدا میکانیزمی تێپەڕاندنی قەیرانی سیاسی ئێستا تاوتوێ کراوە.

زێباری لەو کۆبوونەوەدا ڕایگەیاندووە کە هەڵوێستی پارتی ڕوونە و لە گەڵ هیچ لایەنێک لە دژی لایەنی دیکە نابێت و جەخت لە سەر هەماهەنگی و هاوبەشی دەکاتەوە./.