عامری داوا لە سودانی دەکات کۆتایی بە بوونی هێزە بیانییەکان بێنێت

(0) / / ئاسیا / هادی عامری عێراق


Feb 03, 2024

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق داوای لە سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە کردووە کە لە زووترین کاتدا کۆتایی بە بوونی هێزە بیانییەکان بێنێت.
هادی عامری لە کاردانەوەی بەرامبەر بە هێرشەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە هێرشەکان وەک دەسدرێژییە بۆ سەر خاکی عێراق و ئیدانە دەکرێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەو شوێنانەی لە لایەن ئەمریکاوە کراونەتە ئامانج، سەر بەو هێزانە بووە کە هێزی فەرمین و ئەرکیان پاراستنی عێراق و سنورەکانی لە بەرامبەر تیرۆریزم بووە.
هادی عامری داوای لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە کە لە زووترین کاتدا کۆتایی بە بوونی هێزە بیانییەکان بێنێت.