کەمال ئەتروشی لە چی نیگەرانە؟ ئایا دەستی لە کار کێشاوەتەوە؟
(0) /
زانیارییە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن کە وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی لە کار کێشاوەتەوە و نامەی دەست لە کار کێشانەوەکەشی لای سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بڵاو بووەتەوە، کەمال ئەتروشی بە هۆی کێشە و گرفتەکانی بەردەم کارەکانی لە بەڕێوەبردنی دۆسیەی نەوت و چاکسازی، نامەی دەست لە کار کێشانەوەی ڕادەستی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کردووە.
ئەتروشی نیگەرانی خۆیی لە سەر ئەو کۆسپ و بەربەستانە و نەبوونی شەفافییەت لە دۆسیەی نەوت و داهاتەکان نەشاردووەتەوە.
دەوترێت کە وەزیری سامانە سرووشتییەکان ناچێتە وەزارەت و لە شوێنی ئەو کەسێکی دیکە کارەکانی ڕایی دەکات، هەروەها هەندێک زانیاری باس لەوە دەکەن کە ئەتروشی بە هۆی نەخۆشییەوە چووەتە یەکێک لە وڵاتانی دراوسێی عێراق./.
تێبينيێك بنێرە: