کەمال ئەتروشی: دەستم لە کار نەکێشاوەتەوە
(0) /
وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەنگۆی دەست لە کار کێشانەوەی ڕەتکردەوە و وتی کە لە پاش وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی دەگەڕێمەوە کوردستان.
کەمال ئەتروشی لە پەیوەندییەکی لە گەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە بۆ چارەسەری پزیشکی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانە و بڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆیانەش هیچ جۆرە خزمەتێک بە کەس ناکات.
وەزیری سامانە سرووشتییەکان وتی: بۆ من شانازییە کە لە خزمەت گەلەکەمم و ئەو بڕوا و متمانە کە سەرۆک وەزیران بە منی بەخشیوە، دوای چارەسەریش دەگەڕێمەوە کوردستان و لە سەر کار و پرۆژەکانم بەردەام دەبم./.
تێبينيێك بنێرە: