پەرلەمانتارێک زانیاری گرنگ لە سەر خاڵی سنوریی ئیبراهیم خەلیل ئاشکرا دەکات

(0) / / كوردستان / عەلی حەمەساڵح


Dec 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە لە ماوەی 10 مانگی یەکەمی ئەمساڵ، 2839 تەن کحولی خاو و شوشە و بیرە و ویسکی بە بێ گومرک بۆ پێنج کۆمپانیا هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە.

عەلی حەمە ساڵح لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی ڕایگەیاند: مەشروب لە جیهاندا هەم زۆرترین باجی لە سەرە و هەم زۆرترین بڕی گومرک. لە هەرێمی کوردستان گومرکی مەشروب لە سەدا 30 ی بەهاکەیەتی، بەڵام ئەوەی کە جێی سرنجە لە ماوەکانی ڕابردوو بۆ چەند کۆمپانیایەک بڕێکی زۆر مەشروب هاوردە کراوە و لێخۆشبوونی گومرکیی بۆ کراوە.

ناوبراو ڕایگەیاند: بە پێی بەڵگەکان کە دەستمان کەوتووە، لە ماوەی 10 مانگی یەکەمی ئەمساڵ، 2839 تەن کحولی خاو و شوشەو و بیرە و ویسکی هاتووەتە هەرێمی کوردستان بۆ پێنج کۆمپانیا، بە دڵنیاییەوە کە پێشتریش هەبووە.

عەلی حەمە ساڵح ڕایگەیاندووە کە دۆسیەکەی بۆ داواکاری گشتی ناردووە./.